بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، لێخۆشبوون لە قەرزی کۆنی کارەبا بە ڕێژەی 50% بۆ ماڵان و پڕۆژە کشتوکاڵییەکان و 25% بۆ پڕۆژە بازرگانی، پیشەسازی و فەرمانگە حکومییەکان جێبەجێ دەکرێت. وەزارەتی کارەباش ڕایگەیاند کە خزمەتگوزاریی پارەدانی کارەبا لە ڕێگەی ئی-پسوولە لە 30ی تەممووز تا 3ی ئاب بەردەست نابێت بۆ ئامادەکردنی سیستەمی داشکاندن. پرۆسەی پارەدان لە 3ی ئاب تا 10ی ئەیلوول بەردەوام دەبێت و قەرزەکان دەبێت بە یەکجار، بە ئی-پسوولە یان کاش، بدرێنەوە.
پارەدان لەڕێگەی ئی-پسوولە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەوەستێت
جام کوردی - وەزارەتی کارەبا هۆشداری بە هاوبەشانی دەدات، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ پارەدان لەڕێگەی سیستەمی ئی-پسوولە دەوەستێت، ئەمەش بەهۆی جێبەجێکردنی پرۆسەی لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا.
14 کاتژمێر لەمەوبەر