بڕوا فاروق، قایمقامی قەزای بەردەڕەش، ڕایگەیاند فەرمانی پێدانی زەوی بۆ 1183 فەرمانبەر دەرچووە و ئێستا 863 پارچە زەوی ئامادەی دابەشکردنە، کە 639 پارچەیان بۆ فەرمانبەران و 63 پارچەشیان وەک قەرەبوو بۆ جووتیاران تەرخان کراون. بەگوتەی ئەو، زەویی 544 فەرمانبەری دیکە تا مانگی داهاتوو ئامادە دەکرێت، هەروەها پرۆسەی دابەشکردن لە ناحیەکانی کەڵەک، ڕۆڤیا و سەنتەری قەزا بەردەوام دەبێت، لە کاتێکدا فەرمانی زەوی بۆ 2400 فەرمانبەری ڕۆڤیاش دەرچووە و ئێستا 800 پارچە زەوی یان بۆ ئامادە کراوە.
دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی بەردەڕەشدا بەردەوامە
جام کوردی - سبەی پێنجشەممە، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات و فەرمانبەرانی شایستەی ناحیەی دارەتوو زەوییان پێدەدرێت. قایمقامی بەردەڕەش دەڵێت، دوای ئەوان راستەوخۆ نۆرەی فەرمانبەرانی ناحیەی رۆڤیایە.
8 کاتژمێر لەمەوبەر