وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی داهات و خەرجی مانگی شەش لە وەزارەتی دارایی عێراق تەواو بووە و هیچ کێشەیەکی تێدا نەبینراوە. هەروەها چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو نووسراوی وەزارەتی نەوتیش بگات بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی هەناردەی نەوت، کە یەکێکە لە مەرجە سەرەکییەکانی ناردنی مووچە. بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر پارەی پێویست دابین بکرێت، مووچەکان لە کۆتایی هەفتەی داهاتوو یان لە سەرەتای مانگی داهاتوو بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێن، بەڵام ئەگەر کێشەی دارایی هەبێت، ڕەنگە دابەشکردن بۆ هەفتەی دواتر دوا بکەوێت.