بەپێی زانیارییەکان، دوا هەنگاو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە بابەتی داهاتی نانەوتی مانگانە، کە لەسەری گفتوگۆ بەردەوامە. هەروەها چاوەڕوان دەکرێت، دوای تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، پارەی مووچەی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی 9 یان 10ی مانگی داهاتوو بنێردرێت، هەروەک لە دوو مانگی ڕابردوودا کە مووچەکان بە لێبڕینەوە نێردران.
چاوەڕوانی ناردنی مووچەی کوردستان لە 9 و 10ی مانگی داهاتوو دەکرێت
جام کوردی - سەبارەت بە مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی لە ڕێگەی تیمێكەوە لیستی مووچەی مانگی حەوتی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق كرد، ئێستا وردبینیكردن لە لیستەكە كۆتایی هاتووە و ئەنجامەكەی دەخرێتە بەردەست وەزیری دارایی عێراق بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر بدرێت.
9 کاتژمێر لەمەوبەر