دوایین ئامارەکان نیشان دەدەن تا مانگی ئایاری ئەمساڵ کورتهێنانی بودجەی گشتیی عێراق گەیشتووەتە نزیکەی 12 تریلیۆن دینار. لە خەرجییەکاندا مووچەی فەرمانبەران گەورەترین بەش پێکدەهێنێت و زیاتر لە 25 تریلیۆن دینار، واتە 61%ـی کۆی خەرجییەکان بۆ ئەم بوارە تەرخان کراوە، دوای ئەویش خەرجیی چاودێریی کۆمەڵایەتی و بەخشین و سوودە بانکییەکان دێن.بەپێی ئامارەکان، سەرەڕای ئەم کورتهێنانە گەورەیە، هیچ پڕۆژەیەکی نوێی خزمەتگوزاری جێبەجێ نەکراوە. شارەزایانی ئابووری ئەم دۆخە بە پشتبەستن بە داهاتی نەوت و کەمبوونەوەی داهاتەکان دەبەستنەوە، کە کاریگەریی خراپی لەسەر تەرازووی دارایی و بودجەی وڵات دروست کردووە.
کورتهێنانی بودجەی عێراق تا مانگی ئایار گەیشتووەتە 12 تریلیۆن دینار
جام کوردی - بەگوێرەی دوایین ئامار، تا مانگی ئایاری ئەمساڵ کورتهێنانی بودجەی گشتیی عێراق گەیشتووەتە نزیکەی 12 تریلیۆن دینار.
14 کاتژمێر لەمەوبەر