ماڵپەڕی شەفافیەت ئاماری نوێی داهاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوکردەوە و ئاماژەی کرد کە داهاتی یەک مانگی دوایی گەیشتووەتە زیاتر لە 55 ملیار دینار، کە بەراورد بە مانگی پێشوو نزیکەی 24.6% زیادیکردووە. هەروەها داهاتی هەفتەی دوایی نزیکەی 13.6 ملیار دینار تۆمار کراوە.بەپێی ئامارەکان، ئەم داهاتانە لە ڕێگەی شەش گەنجینە لە سلێمانی، گەرمیان، ڕاپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجە کۆدەکرێنەوە. هەروەها تا ئێستا داهاتی ئەم ساڵ لەو ناوچانە گەیشتوەتە زیاتر لە 367 ملیار دینار .