دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری بە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی بەردەوامە و بڕیارە سبە لە 20 بەنزینخانەی ناوەندی شاری هەولێر جێبەجێ بکرێت، دوای ئەوەی قۆناغی تاقیکردنەوە بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا.سالار محەممەد، لێپرسراوی هۆبەی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ڕایگەیاند بڕیارە لە داهاتوودا سیستەمەکە لە هەموو بەنزینخانەکان جێبەجێ بکرێت. بەگوتەی ئەو، هەر ئۆتۆمبێلێک تەنیا 40 لیتر بەنزین وەردەگرێت و شۆفێران دەبێت لە کاتی وەرگرتنی بەشەبەنزینەکەیان، کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی لەگەڵ خۆیان هەبێت. هەروەها ئەو کەسانەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەنزینیان وەرگرتووە، تا ئاگادارکردنەوەی نوێ ناتوانن جارێکی دیکە بەنزین وەربگرن. بەرپرسان هیوادارن بەشداریی هاووڵاتییان لەم قۆناغە تاقیکارییەدا ببێتە هۆی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکە لە داهاتوودا.
لە هەولێر لە 20 بەنزینخانە بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت
جام کوردی - پڕۆسەی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری بە کارتی ئەلیکترۆنی لە هەولێر بەردەوامە و لە 20 بەنزینخانەی ئەو شارە دابەش دەکرێت.
13 کاتژمێر لەمەوبەر