باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم داواکارییە لە ئەنجامی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییە ئەمنییەکانی ڕەوشی ناوچەکەوە هاتۆتە ئاراوە.
بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریکی کراوە کە رێکارەکان بگرنە بەر و بە زووترین کات خۆیان ئامادە بکەن بۆ کشانەوە و جێهێشتنی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان.
جێی ئاماژەیە ئەم هۆشدارییەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کاتێکدا دەرچووە کە پرۆسەی کۆکردنەوە و لابردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت لە هەولێر دەستی پێکردووە و ئامادەکارییەکان بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سەرجەم بنکەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە.