لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا، نرخی گۆشتی مریشک دابەزیوە، بەڵام گۆشتی سوور گران بووە. کیلۆی گۆشتی مریشکی سپی لە 3 هەزار و 750 دینارەوە بۆ 3 هەزار و 300 دینار دابەزیوە، لە کاتێکدا کیلۆی گۆشتی نەرمەی گوێرەکەی خۆماڵی گەیشتووەتە 24 تا 26 هەزار دینار و گۆشتی زیندەقەپانیش بۆ 10 هەزار دینار بەرز بووەتەوە.فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ، ڕایگەیاند هەرزانبوونی مریشک بەهۆی زۆربوونی بەرهەم و کەمبوونەوەی خواستە. گوتیشی گرانبوونی گۆشتی سوور پەیوەندیی بە بەرزبوونەوەی نرخی جیهانی گۆشت، زیادبوونی کرێی گواستنەوە و بەرزبوونەوەی باجی گومرگی هاوردەی ئاژەڵ هەیە.بەپێی ئامارەکان، هەرێمی کوردستان ساڵانە 300 هەزار تەن گۆشتی مریشک بەرهەم دەهێنێت، لە کاتێکدا پێداویستیی ناوخۆ تەنها 150 هەزار تەنە. لە بواری گۆشتی سووریشدا، لە 90 هەزار تەن پێداویستیی ساڵانە، 50 هەزار تەنی لە ناوخۆ بەرهەم دەهێندرێت و 40 هەزار تەنی دیکە هاوردە دەکرێت.