لە هەولێر، دابەشکردنی بەنزینی حکومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک و بەکارهێنانی سیستەمی کۆبۆن، بووەتە هۆی کەمبوونەوەی قەرەباڵغی لە بەنزینخانەکان. ڕۆژانە نزیکەی دوو ملیۆن لیتر بەنزینی حکومی دابەش دەکرێت، کە یەک ملیۆن لیترەکەی پشکی هەولێرە.لە سلێمانی و دهۆک، بەهۆی نەبوونی سیستەمی کۆبۆن، هێشتا سەرەی دوورودرێژ لە بەنزینخانەکان هەیە. هەروەها نرخی بەنزینی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان هێشتا بەرزە و نۆرماڵ لە نێوان 1150 تا 1200 دینار، موحەسەن نزیکەی 1500 دینار و سوپەر لە نێوان 1700 تا 1800 دینار بۆ هەر لیترێک فرۆشرێت.
سیستەمی کۆبۆن سەرەی بەنزینی حکومی لە هەولێر کەم کردووەتەوە
جام کوردی - قەیرانی بەنزین و بەرزیی نرخەکەی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە، بەڵام بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو دۆخەکە کەمێک جێگیرترە و دابەشکردنی بەنزینی حکومی تا ڕادەیەک کاریگەریی هەبووە.
4 کاتژمێر لەمەوبەر