لە سبەی دووشەممەوە، دابەشکردنی بەنزینی حکومی بە کارتی ئەلیکترۆنی لە قەزاکانی کۆیە و تەقتەق دەست پێدەکات. بەپێی بڕیارەکە، بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک 40 لیتر بەنزین دابەش دەکرێت و ئەو شۆفێرانەی کارتی ئەلیکترۆنییان نییە، بەنزینیان پێ نادرێت.ئامێری خوێندنەوەی کارتی ئەلیکترۆنی لە هەموو بەنزینخانەکان دامەزراوە. بەرپرسان ئاماژەیان کردووە بڕی بەنزینی دیاریکراو بۆ کۆیە کەمە و داوای زیادکردنیان کردووە. ئەم هەنگاوە بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی بەنزینخانەکان دەگیرێتە بەر.