وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، بە راسپاردەی ئەنجوومەنی وەزیران، دەستی بە ئامادەکاریی پێشوەخت کردووە بۆ جێگیرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027ی عێراق. بۆ ئەم مەبەستە، کۆبوونەوەیەکی باڵا بە بەشداری ژمارەیەک لە وەزیران و بەرپرسانی پەیوەندیدار ئەنجام درا.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای دەستوور، یاساکان و دوایین داتاکانی سەرژمێریی دانیشتووان کرا. هەروەها بڕیار درا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی دیکە لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێم ئەنجام بدرێت، بۆ دیاریکردنی پێداویستییەکان و جێگیرکردنیان لە بودجەی ساڵی داهاتوو.وەزارەتی دارایی ئاماژەی دا، ئامادەکارییەکان هەروەها خەمڵاندنی بودجەی مووچە، خەرجییەکانی بەکارخستن، وەبەرهێنان و میلاکی پێویستی دامودەزگاکان دەگرێتەوە، لەگەڵ هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو شایستە داراییانەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە پێشتر بۆیان خەرج نەکراون.
وەزارەتی دارایی ئامادەکاری بۆ بودجەی ساڵی 2027ـی عێراق دەکات
جام کوردی - وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لەسەر راسپاردەی ئەنجوومەنی وەزیران و بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، زنجیرەیەک ئامادەکاریی پێشوەختی بۆ چەسپاندنی ماف و شایستە داراییەکانی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027ـی عێراقدا دەستپێکردووە.
4 کاتژمێر لەمەوبەر