هەندێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی نەوت پێشبینی دەکەن نرخی سووتەمەنی لە بازاڕە جیهانییەکاندا هەر بەرز بمێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر لە مانگەکانی داهاتوودا نرخی نەوتی خام دابەزێت. هۆکارەکەش بۆ کەمیی توانای پاڵاوتن و کاریگەریی ئاڵۆزییە جیهانییەکان دەگەڕێننەوە.بەپێی داتاکانی بازاڕ، نزیکەی 10%ی توانای پاڵاوتنی جیهانی لەکارکەوتووە، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی نرخی بەنزین، گازوایل و سووتەمەنی فڕۆک. هەروەها، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە هۆشداری داوە کە کەمیی کۆگا، زیادیی خواست و ئاڵۆزییە ناوچەییەکان هێشتا گوشار لەسەر زنجیرەی دابینکردنی سووتەمەنی دروست دەکەن.شارەزایان ئاماژە دەکەن هەر درێژبوونەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە دەتوانێت کاریگەریی زیاتر لەسەر بازاڕی جیهانی نەوت و سووتەمەنی دابنێت و نادڵنیایی لە دابینکردنی وزەدا بەردەوام بکات.
10%ـی توانای پاڵاوتنی جیهانی لەکارکەوتووە
جام کوردی - هۆشداری دەدرێت لەوەی نرخی سووتەمەنی لە جیهاندا بە بەرزی دەمێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر لە مانگەکانی داهاتوودا نرخی نەوتی خاویش دابەزێت.
5 کاتژمێر لەمەوبەر