کۆمپانیای فۆکس کارەکانی خۆی بە شێوەیەکی کاتی ڕاگرتووە و ڕەتی تۆمەتەکانی سەبارەت بە وەرگرتنی ماددەی نەفتا بە نرخی پاڵپشتی کردەوە. بەرپرسانی کۆمپانیا جەختیان کردەوە کە نەفتا بە نرخی بازرگانی دەکڕن و ئەگەر بەڵگەی ئەو تۆمەتانە بسەلمێندرێت، ئامادەن نرخی لیترێک بەنزین بۆ 450 دینار دابەزێنن. هەروەها ڕایانگەیاند کارەکانیان تا ئەو کاتە ڕاگیراون کە تۆمەتەکان بە بەڵگە بسەلمێندرێن یان داوای لێبووردن بکرێت.کۆمپانیاکە هەروەها ڕەتیکردەوە کە بەنزین بە نرخی 1175 دینار دەگاتە بەنزینخانەکان و ئاماژەی دا کە تا ئێستا لیترێک بەنزینی نۆرماڵیان بە زیاتر لە 980 دینار نەفرۆشتووە. لە هەمان کاتدا، داواکارییەک بۆ وەزارەتی نەوت نێردراوە بۆ دڵنیابوونەوە لە نرخی فرۆشتنی ماددەی نەفتا بۆ کۆمپانیاکان، لە کاتێکدا نرخی لیترێک بەنزینی بازرگانی لە بازاڕی سلێمانی گەیشتووەتە 1200 دینار.
کۆمپانیای فۆکس بۆ عەلی حەمەساڵح: ئەگەر قسەکانت ڕاست بن بەنزین دەکەینە 450 دینار
جام کوردی - کۆمپانیای فۆکس کارەکانی ڕاگرت و وەڵامی تۆمەتەکانی عەلی حەمەساڵح دەداتەوە لەبارەی وەرگرتنی ماددەی نەفتا بە نرخی پاڵپشتی، هاوکات تەحەددا دەکات ئەگەر بەڵگەکانی بسەلمێنرێن، نرخی لیترێک بەنزین دەکەنە 450 دینار.
4 کاتژمێر لەمەوبەر