ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی ئاستی باڵا ئەنجام دەدات بۆ دۆزینەوەی ڕێکارێک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووتەمەنی و کۆنترۆڵکردنی نرخی بەنزین.بەپێی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، هۆکاری کەمبوونەوەی بەنزینی موحەسەن و سوپەر، کەمبوونەوەی ماددەی سەرەکیی بەرهەمهێنانیانە. هەروەها داتای پەیوەندیدار بە دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو کۆکراوەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ دەکرێت.

تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، نرخی بەنزین لە بازاڕ بەم شێوەیە بووە:

  • نۆرماڵ: 1275 دینار بۆ لیتر
  • موحەسەن: 1750 دینار بۆ لیتر
  • سوپەر: 1990 دینار بۆ لیتر   هەروەها، چاوەدێری لەسەر نرخەکانی بازاڕ چڕتر دەکرێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە زیادبوونی نرخەکان.