دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری لە گەرمیان دەستی پێکرد، کە لە وێستگەی برایان بە شێوەی سیستمی ئەلیکترۆنی دابەش دەکرێت. بەپێی ڕێکخستنەکە، هەر شۆفێرێک دەتوانێت هەر چوار ڕۆژ جارێک بە کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی بەنزین وەربگرێت.لە هەولێریش بەنزینی 750 دیناری لە 21 بەنزینخانە دابەش دەکرێت و وەرگرتنی بە کارتی ئەلیکترۆنی مەرجدارە.لە پارێزگای سلێمانیش، بەنزینی 750 دیناری ڕۆژانە لە پێنج بەنزینخانە دابەش دەکرێت.