دوای دوو ڕۆژ وەستان بەهۆی پشوو، دابەشکردنی مووچە لە عێراق دەستی پێکردەوە و مووچەی چەند وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەندێک پارێزگا خەرج کرا.ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی دا کە تەنها چەند وەزارەت و فەرمانگەیەک ماون و مووچەیان وەرنەگرتووە، و پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بنێردرێت.هەروەها، پێشبینی دەکرێت حکومەتی عێراق 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان لە پارەی مووچە کەم بکاتەوە و حکومەتی هەرێم ناچار بێت ئەو کورتهێنانە لە سەرچاوەکانی خۆی پڕ بکاتەوە.