بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی گەشتوگوزاری ژووری بازرگانی ئێران، تواناکانی پەرەپێدانی گەشتیاری تەندروستی و ستراتیژییەکانی بەهێزکردنی بوونی ئێران لە بازاڕی عێراقدا تاوتوێ کرا.

لەم دیدارەدا عێراق وەک یەکێک لە گرنگترین بازاڕە ئامانجەکان بۆ گەشتوگوزاری تەندروستی ناسێندرا، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی ناساندنی توانا پزیشکییەکانی ئێران و ڕێکخستنی پرۆسەی وەرگرتنی نەخۆشە عێراقییەکان و کەمکردنەوەی ڕۆڵی ناوەندە نافەرمیەکان کرایەوە.

هەروەها بڕیاردرا بە گرنگیدان بە کەرتی تایبەت، پلانی پێویست دابنرێت بۆ پەرەپێدانی هاریکاری پزیشکی لەگەڵ عێراقدا، بەتایبەت لە شارەکانی بەغدا، بەسرە، هەولێر و سلێمانیدا.

جێبەجێ کردنی پلانی "زیارەت و تەندروستی" و کەڵک وەرگرتن لە توانای شارە زیارەتییەکان و دەرمانی ئێرانیش لە بابەتەکانی دیکەی ئەم دانیشتنە بوو، کە باسیان لێوە کران.

ئامادەبووان هەروەها جەختیان لە سەر پێویستیی ئامادەبوونی ناوەندە پزیشکییەکان کردەوە کە مۆڵەتیان بۆ قبووڵکردنی نەخۆشی نێودەوڵەتی (IPD)، بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکان و پاراستنی براندی گەشتیاری تەندروستی ئێران لە کێبڕکێی وڵاتانی ناوچەکەدا کردەوە.

لە کۆتاییدا پێکهێنانی گروپێکی کاری تایبەتمەند بۆ پەرەپێدانی پاکێجی هاوکاری لەگەڵ لایەنی عێراقی و پلاندانان بۆ ناردنی شاندێکی تایبەتمەندی گەشتیاری تەندروستی بۆ عێراق خرایە بەرنامەی کاریەوە.