وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتەکە دەست بە ڕیفۆرمی خوێندنی پیشەیی لە قۆناغی ئامادەیی دەکات، بە شێوەیەکی هێواش و بەپێی پێداویستیی بازاڕی کار. لە قۆناغی یەکەمدا لە 32 پیشە، 15 پیشە بۆ ساڵی نوێی خوێندن جێبەجێ دەکرێت.هەروەها پرۆژەیەک بۆ گۆڕانکاری لە سیستمی تاقیکردنەوەی قوتابیانی خوێندنی پیشەیی پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر نەدراوە.سەبارەت بە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، وەزیری پەروەردە وتی بڕیاری کۆتایی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت لە کۆتایی مانگی هەشت یان سەرەتای مانگی نۆ دەدرێت.هەروەها ئاماژەی دا کە لە 31 قوتابخانەی نوێ، 19 قوتابخانە تەواو بوون و پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 20 قوتابخانە بۆ دەستپێکی ساڵی خوێندنی نوێ بخرێنە خزمەت.
وەزیری پەروەردە: چاکسازی لە شێواز و پرۆگرامی خوێندنی پیشەیی ئامادەیی دەکرێت
جام کوردی - وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ڕیفۆرم لە خوێندنی پیشەیی قۆناغی ئامادەیی دەكەین، هاوكات باس لە وادەی دەستپێكردنی خوێندنی ئەمساڵیش دەكات.
9 کاتژمێر لەمەوبەر