وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاندووە کە هیچ پارەیەک لە دەرچووان بۆ وەرگرتنی نووسراوی پشتگیریی پێویست بۆ پرۆسەی دامەزراندنی گرێبەست (لەجێدانان) وەرناگیرێت، چونکە ئەو پشتگیرییە تەنیا بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بەکاردێت.هاوکات وەزارەت کار لەسەر سیستەمێکی ئەلیکترۆنی دەکات کە لە ڕێگەیەوە دەرچووانی دانەمەزراو بتوانن داواکاری دامەزراندن پێشکەش بکەن. بەپێی وەزارەت، پرۆسەکە بە شێوەیەکی شەفاف، دادپەروەر و بەپێی سیستەمی خاڵبەندی ئەنجام دەدرێت و هەموو پێشکەشکاران بە یەکسان هەڵدەسەنگێندرێن.گوتەبێژی وەزارەتیش ئاماژەی دا کە هەموو کەسێک دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات و لە کۆتاییدا نزیکەی هەزار کەس بە گرێبەست دامەزرێندرێن.
خوێندنی باڵا بۆ زانکۆکان: هەرکەس داوای پشتگیریی کرد بۆ دامەزراندن پارەی لێوەرمەگرن
جام کوردی - وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە نووسراوێکدا داوا لە هەموو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەکات، هەر دەرچوویەکی زانکۆکان داوای پشتگیری بۆ دامەزراندن کرد پارەی لێوەرنەگرن.
5 کاتژمێر لەمەوبەر