وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاندووە کە هیچ پارەیەک لە دەرچووان بۆ وەرگرتنی نووسراوی پشتگیریی پێویست بۆ پرۆسەی دامەزراندنی گرێبەست (لەجێدانان) وەرناگیرێت، چونکە ئەو پشتگیرییە تەنیا بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بەکاردێت.هاوکات وەزارەت کار لەسەر سیستەمێکی ئەلیکترۆنی دەکات کە لە ڕێگەیەوە دەرچووانی دانەمەزراو بتوانن داواکاری دامەزراندن پێشکەش بکەن. بەپێی وەزارەت، پرۆسەکە بە شێوەیەکی شەفاف، دادپەروەر و بەپێی سیستەمی خاڵبەندی ئەنجام دەدرێت و هەموو پێشکەشکاران بە یەکسان هەڵدەسەنگێندرێن.گوتەبێژی وەزارەتیش ئاماژەی دا کە هەموو کەسێک دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات و لە کۆتاییدا نزیکەی هەزار کەس بە گرێبەست دامەزرێندرێن.