حسێن نەجمەدین شرۆڤەکاری سیاسی لە سەرەتای قسەکانیدا بۆ جام کوردی بەسەرسوڕمانەوە تیشک دەخاتە سەر هێز و ڕووبەری کارێگەریی ئەو وڵاتانە و دەپرسێت: "ئایا ئەم وڵاتانە تا چ ڕادەیەک بەهێزن؟ هێندەی ئیسرائیل یان ئەمریکا بەهێزن کە بتوانن هاوکێشەکان بگۆڕن؟ دوژمنی ڕاستەقینەی ئێوە کێیە؟"
ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە جەخت لەسەر کۆمەڵێک ڕاستیی مەیدانی ناوچەکە دەکاتەوە وەک بەڵگەی هاوکاریی دەستەڵاتدارانی ناوچەکە لەگەڵ نەیارەکانیان، و دەڵێت:
بنکەی ئەنجەرلیک: لە خاکی تورکیایە و کار ئاسانی بۆ هێزە دەرەکییەکان دەکات.
باڵیۆزخانەی ئیسرائیل: لە وڵاتانی وەک تورکیا و بەشێک لە جیهانی ئیسلامی کراوەتەوە.
ستراتیژیی سعودیە: بزوتنەوەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە لیستی تیرۆردا داناوە و بەپێی وتەی ئەو، بەشێک لە تێچووی شەڕەکانی ئیسرائیل و ئەمریکای لە ناوچەکەدا خستۆتە سەر شانی خۆی.
نەجمەدین ئاماژە بە بەکارهێنانی ئایین و بیروباوەڕ دەکات بۆ بەلاڕێدا بردنی خەڵک و دەڵێت: "دەسەڵاتدارانی ناوچەکە بە باشی لە کۆمەڵگەکانی خۆیان گەیشتوون؛ بەرد دەکەن بە پیرۆز، و پیرۆزییەکانیش لەڕێگەی فەتواوە بێبەها دەکەن تا بڕیارە سیاسییەکانی خۆیانی پێ پەردەپۆش بکەن."
لە کۆتایی ئاخاوتنەکەیدا بۆ جام کوردی، حسێن نەجمەدین ڕوونی کردەوە کە پێشتر ئەمریکا و ئیسرائیل باسیان لە دروستکردنی "ناتۆی ئیسلامیی سوننی" دەکرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرەی دژبەریان، و جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوە کردارەکییەی ئێستای وڵاتانی ناوچەکە، لە ڕاستیدا جێبەجێکردنی کرداریی هەمان ئەو ناتۆ ئیسلامییەیە کە پلانەکەی لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دارێژراوە.