وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت بەشێکی کەم لە مووچەخۆران ماون و بە زۆرترین ئەگەرەوە تا دووشەممە دابەشکردنی مووچەکان لە عێراق تەواو دەبێت. دۆخی دارایی عێراقیش بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو کەمێک باشتر بووە.بەپێی زانیارییەکان، دوای تەواوبوونی دابەشکردنی مووچە لە عێراق، ڕێکارەکانی ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات. ئەگەری ناردنی پارەکە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە هەیە، بەڵام هێشتا بڕیارێکی فەرمی نییە.بڕی پارەکە نزیکەی ٨٤٠ ملیار دینارە و ئەگەری هەیە بەغدا ئەم مانگە ١٢٠ ملیار دینار لێببڕێت. هۆکاری سەرەکیی دواکەوتنەکە تەنها دابینکردنی پارەیە، چونکە هێشتا دڵنیایی تەواو نییە کە ئەم هەفتەیە بڕە پارەکە کۆدەکرێتەوە و بۆ هەرێم دەنێردرێت.
ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی کوردستان دەستپێدەکات
جام کوردی - دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت لە عێراق زۆری نەماوە و لە کۆتاییدایە، ئەم هەفتەیەش ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی خەڵکی کوردستان دەستپێدەکات.
August 08, 2026