بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمین کۆگانی بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی پێشانگای پیشەسازی دەستی لە سەردەمی ئەربەعیندا ڕایگەیاند: ئامادەبوونی ملیۆنان زیارەتکار لەسەر ڕێگاکانی گواستنەوەی پارێزگاکان دەرفەتێکی باشی بۆ ناساندنی هونەرە نەریتییەکان و تواناکانی پیشەسازی دەستی کرماشان ڕەخساند.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمساڵ پێشانگای کاری دەستی لە 9 خاڵ بەدرێژایی ڕێڕەوی گواستنەوەی زیارەتکاران بەڕێوەچوو، نزیکەی 100 کۆشکیش بەرهەمی هونەرمەندانی پارێزگاکەیان پێشکەش کرد.

بریکاری پیشەی دەستی کرماشان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەرهەمگەلێک وەکوو گیوە، گڵێم، شتی دارینە و زەڕەنگەری نەریتی لەم پێشانگانەدا پێشکەش کران و بۆ دەستڕاگەیشتنی ئاسانتر بۆ زیارەتکارن کۆشکەکان لە نزیک کاروانە سەرەکییەکانەوە دانرابوون.

کۆگانی بە ئاماژە بەوەی کە پێشانگاکانی کاری دەستی لەلایەن زیارەتکارانەوە پێشوازییەکی باشیان لێکرا، وتی: کۆی گشتی فرۆشی هونەرمەندانی پارێزگاکە زیاتر لە 50 ملیار ڕیاڵ بووە، گڵێمی هەرسینیش یەکێک بووە لە بەرهەمە پڕفرۆشەکانی ئەم پێشانگایانە.