پڕۆژەی «خۆری بەسرە» کە بە هاوبەشیی وەزارەتی کارەبای عێراق و کۆمپانیای «تۆتاڵ ئینێرجی» جێبەجێ دەکرێت، یەکێکە لە پڕۆژە گەورەکانی وزەی خۆری لە ناوچەکە. پڕۆژەکە لەسەر ڕووبەرێکی نزیکەی 9 هەزار دۆنم جێبەجێ دەکرێت و لە چوار قۆناخ پێکهاتووە.قۆناخی یەکەم بە توانای 250 مێگاوات بە تۆڕی نیشتمانییەوە بەستراوەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت قۆناخی دووەم لە مانگی ئەیلوولدا تەواو بێت، بۆ ئەوەی بەرهەمهێنان بگاتە 500 مێگاوات. لە کۆتاییدا، توانای پڕۆژەکە دەگاتە 1000 مێگاوات بە بەکارهێنانی نزیکەی 2 ملیۆن پانێڵی خۆری.بەپێی وەزارەتی کارەبا، بەرهەمهێنانی کارەبای عێراق ئێستا گەیشتووەتە 24,600 مێگاوات، لە کاتێکدا بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام پێویستی بە 55 تا 60 هەزار مێگاوات هەیە. جێبەجێکردنی پڕۆژەی خۆری بەسرە دەتوانێت بەشێک لە ئەم کەلێنە پڕ بکات و فشار لەسەر تۆڕی نیشتمانی کەم بکاتەوە.