پەرلەمانی عێراق کارنامەی فەرمیی دانیشتنەکانی یەکشەممە و دووشەممەی بڵاو کردەوە، بەڵام لە هەردوو دانیشتنەکەدا هیچ بڕگەیەک بۆ تەواوکردنی کابینەی عەلی زەیدی تەرخان نەکراوە.پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممە دانیشتنێکی تایبەت بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی سووتەمەنیی ناوخۆ بە ئامادەبوونی باسم خزەییر، وەزیری نەوت، و ستافی وەزارەتەکە ئەنجام دەدات. ڕۆژی دووشەممەش چەند پڕۆژەیاسایەکی هەستیار، لەوانە یاسای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، ڕێککەوتننامەی گواستنەوەی ئاسمانی لەگەڵ نەمسا و یاسای بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان، تاوتوێ دەکرێن.بەمەش، سەرباری چاوەڕوانییەکان بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستە چۆڵەکانی کابینە، کارنامەی ئەم هەفتەی پەرلەمان هیچ بڕگەیەکی لەبارەی تەواوکردنی کابینەکەوە نییە.
پەرلەمانی عێراق کارنامەی دوو دانیشتنی داهاتووی بڵاو کردەوە
جام کوردی - پەرلەمانی عێراق کارنامەی فەرمیی دوو دانیشتنی داهاتووی بۆ ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە بڵاو کردەوە، کە هیچ بڕگەیەک تێیدا بۆ تەواوکردنی کابینەکەی عەلی زەیدی نییە.
8 کاتژمێر لەمەوبەر