وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ میکانیزمێکی نوێ بۆ دابەشکردنی وانەکان جێبەجێ دەکات، بە مەبەستی ئەوەی وانەکان تەنها لەلایەن مامۆستای پسپۆڕەوە بگوترێنەوە.بەپێی نووسراوی وەزارەت، لە سەرەتای هەر وەرزێکی خوێندن، خشتەی دابەشکردنی وانەکان دەبێت لەلایەن ئەنجوومەنی بەشەوە پەسەند بکرێت و تەنانەت وانەکانی دەرەوەی پسپۆڕیی سەرەکیی بەشەکەش دەبێت لەلایەن مامۆستای پسپۆڕی ئەو بابەتەوە بگوترێنەوە.بەرپرسانی دڵنیاییی جۆری لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەرپرسیارن لە بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ئەم ڕێکارە، کە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و جێبەجێکردنی ستانداردەکانی دڵنیاییی جۆرییە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێ لەبارەی پسپۆڕیی مامۆستایان دەردەکات
جام کوردی - وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێی لەبارەی دیاریکردنی پسپۆڕیی مامۆستایان بۆ وانە و پرۆگرامەکانی خوێندن دەرکرد.
6 کاتژمێر لەمەوبەر