لە چوارچێوەی پڕۆژەی «هەژماری من»، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی ڕێککەوتوون کە دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان، مووچەی مووچەخۆران دابەش بکرێت. بەپێی ئەم ڕێکخستنە، ٣١ی ئابی ٢٠٢٦ وەک دوا وادەی وەرگرتنی کارتی بانکی دیاریکراوە و ئەو مووچەخۆرانەی تا ئەو کاتە کارتەکانیان وەرنەگرن، مووچەکانیان ڕادەوەستێت. تا ئێستا زیاتر لە ٩٢٪ی مووچەخۆران کارتی بانکییان وەرگرتووە و نزیکەی ٩٠ هەزار کەس لە یەکەم مانگی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەوە سوودیان لێبینیوە، هەروەها زیاتر لە ٧١٠ ئامێری ATM لە سەرانسەری هەرێم دابین کراوە.