جام کوردی - بە چەند کەرەستەیەکی سادە و بەردەست دەتوانیت پەنیرێکی ماڵیی تەندروست و خۆش بەبێ ماددەی زیادکراو و پارێزەر دروست بکەیت.
**شێوازی ئامادەکردنی پەنیر بە سرکە**
**مادەکان بۆ ئامادەکردنی پەنیر بە سرکە و خوێ:**
* شیر: ٢ کیلۆ
* سرکە: چارەکێکی پەرداخ
* خوێ: یەک کەوچکی چێشت
**شێوازی ئامادەکردن:**
١. شیرەکە بخەرە سەر ئاگر تا دەکوڵێت، پاشان ئاگرەکە کەم بکەرەوە.
٢. سرکە و خوێکە بکەرە ناو شیرەکەوە و تێکی بدە. با شیرەکە ببرێت (تۆپەڵ ببێت) و با ٣ خولەک لەسەر ئاگر بمێنێتەوە.
٣. پاشان پارچە قوماشێکی پاکی لۆکە (نەخی) بخەرە ناو پاڵێوێک (کەمگیر) و دەفرێک لەژێر پاڵێوەکە دابنێ.
٤. شیرە بڕاوەکەت (کە بووەتە تۆپەڵ) بکەرە ناو پارچەکەی نێو پاڵێوەکەوە.
٥. پارچەکە کۆ بکەرەوە و شتێکی قورسی لەسەر دابنێ تا ئاوەکەی تەواو لێ دەبێتەوە.
٦. دوای ئەوەی ئاوی پەنیرەکە تەواو لێ بۆوە، لە دەفرێک ئاودا بە ئەندازەی پێویست خوێ بکە و دایبنێ با سارد بێتەوە.
٧. کاتێک ئاوی پەنیرەکە تەواو لێ بۆوە، لە پارچەکە دەریبهێنە و بەو شێوەیەی ئارەزوو دەکەیت پارچە پارچەی بکە و بیخەرە ناو دەفرێکی گونجاوەوە، ئاوی خوێیەکەی بەسەردا بکە. پەنیرەکە لە سەلاجە (ساردکەرەوە) هەڵیبگرە.
نۆشی گیانتان بێت.