بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی هەواڵی "ئەلعەهد"، مووشەکە قورسەکان بنکەی ئاسمانیی سوڵتانیان لە باشووری ڕیاز کردووەتە ئامانج. هاوکات زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مووشەکێکی یەمەنی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەر ناوچەی ڕیاز کەوتووە.

لەلایەکی دیکەوە، تۆڕی هەواڵی "ئەلمەسیرە" بە گێڕانەوە لە میدیاکانی سعوودیە ڕایگەیاندووە کە سیستەمی هۆشداری لە ڕیاز و ئەلخەرج کەوتووەتە کار. هەروەها داتاکانی ڕادار و چاودێریی جموجۆڵی فڕۆکەکان نیشانی دەدەن کە ژمارەیەک فڕۆکە لە ئاسمانی ڕیازدا چاوەڕێی مۆڵەتی نیشتنەوەن.

لە بەرامبەردا، سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستانی سعوودی هێرشیان کردووەتە سەر چەند پێگەیەکی سەربازی لە باشووری پارێزگای مأرب لە ڕۆژهەڵاتی یەمەن.