عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بەبۆنەی جەژنی نیشتمانیی عێراقەوە ڕایگەیاند کە لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ٣٠ی ئەیلوول، عێراق سەروەرییەکی تەواوی بەدەستهێناوە و ئێستا خاوەن بڕیاری خۆیەتی. ئەو وتی پاراستنی خاک و ئاسمان و بەکارهێنانی چەک لەژێر فەرمانی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانە.
زەیدی هەروەها ئاماژەی بە ئاڵنگارییە ئابوورییەکان کرد و وتی، حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان کار لەسەر فرەچەشنکردنی ئابووری، بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و گەشەپێدانی هاوبەشییەکان لەگەڵ وڵاتانی جیهان دەکات. هەروەها جەختی کردەوە کە پرۆژەی «ڕێگەی گەشەپێدان» بەردەوامە بۆ ئەوەی عێراق ببێتە دەروازەی بازرگانی و وزە و ناوەندێکی وەبەرهێنان لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا.سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆتاییدا بەڵێنی بەردەوامبوون لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، پاراستنی سامانی گشتی و بەهێزکردنی ڕێکارەکانی چاودێریی پێشوەختەی دا.