ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە مۆدێلی ئەمنی ئەمریکا وەک گرەنتییەکی ناوچەیی گەیشتووەتە خاڵی کۆتایی و هەژموونی دەیان ساڵەی واشنتۆن بەرەو ئاوابوون دەچێت.

​نەخشەی نوێی ناوچەکە: سێ زلهێزەکەو ڕۆڵی بەغدا

​کتێبی ستراتیجی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا جەخت لە دابەشکردنی ڕۆڵ و هاوکاریکردنی هاوپەیمانەکانی (ئیسرائیل و تورکیا و سعودیە) دەکاتەوە. بەپێی ئیکۆنۆمیست، نەخشەی نوێی ناوچەکە لەلایەن سێ زلهێزی غەیرە عەرەبییەوە لە قاڵب دەدرێتەوە:

کۆماری ئیسلامی ئێران: وەک جەمسەری سەرەکی بەرگری و سەقامگیری ناوچەکە.

​تورکیا: بە تایبەت لە هەژموونی خۆی لە سوریا و باکووری عێراق.

​ئیسرائیل: کە بەهۆی بچووکی جوغرافیاکەی و یەکلا نەبوونەوەی جەنگەکانی دەوروبەری، چانسی وەکو ئەکتەری سەرەکی لاوازترە.

​لەناو کوردستانی عێراقدا، جیاوازی دیدگا ڕوونە:

پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی سنووری جوگرافی لەگەڵ ناوچە سوننەکان (عێراق، سوریا، تورکیا) دەیان ساڵە لەناو بازنەی پڕۆژەی سوننەی ناوچەکە مامەڵە دەکات. لە بەرامبەردا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەهۆی سنووری درێژی لەگەڵ ئێرانی و بینینی بەغدا وەک قوڵایی ستراتیجی، ئاڕاستەیەکی جیاوازی هەیە.

ئەم واقیعە جوگرافییە بووەتە ڕێگر لەوەی هەرێمی کوردستان بپەڕێتەوە بۆ ستراتیجێکی هاوبەشی نەتەوەیی.

​جیاوازی دیموگرافیا: بۆچی حاڵی کوردانی سوریاو عێراق وەک یەک نین؟

​هێرشەکانی حکومەتی ناوەندی دیمەشق بۆ سەر کوردانی سوریا بەهۆی نەبوونی ئاڵوگۆڕی جوگرافی بوو لەگەڵ کەمینەکانی عەلەوی و دروز.

لێرەدا فاکتەری دیموگرافیا و گەورەیی شارەکان شەڕ، فکر، و مانەوەی قەوارەکان دیاری دەکەن:

​سووریا: تەنها سێ شاری کوردیی سەروو ۱۰٠ هزار کەسی تێدایە؛

قامیشلۆ و حەسەکە زۆر تێکەڵاوی کورد و عەرەبن، و تەنها عەفرین شاری تۆکمەی کوردی بوو.

​لە عێراق : لانیکەم ٩ شاری سەروو ۱۰٠ هزار کەسی زۆرینە کوردی هەیە لەگەڵ ۲ شاری تێکەڵاو.

​گەورەیی شارەکان لە ڕووی ئابووری، فکری، و سەربازییەوە تێچووی هێرشی سەربازی بۆ سەر هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە زۆر قورستر دەکات بە بەراورد بە دۆخی سوریا. شکستە مەیدانییەکانی هەسەدە لە ڕەقە و دێرەزوور نیشانی دا کاتێک ناوچەکە کورتکرایەوە بۆ پارێزگای حەسەکە، توانای مانەوەی بەرچاو دابەزی.

​پەیامی بارزانییەکان و ئامادەیی پێشمەرگە

​لەگەڵ بڕیارەکانی بەغدا و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، پەیامی سەرکردایەتی بارزانی روون بوو: هەر هێرشێک لە داهاتوودا بێت تێچوویەکی زۆر گەورەی بۆ دوژمن دەبێت و جەختیان لەسەر ئامادەیی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە بۆ پاراستنی سنورەکان.

ئەوەی گرنگە مەترسی بەرەی سوننە (تورکیا-عێراق-سوریا) لەسەر خاک و جوگرافیاو زۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان(هەولێر) کەم نابێتەوە؛ ئەو خاکەی پارتی وەک خاڵێکی بەهێز دەیبینێت بۆ مانۆڕدان لەگەڵ بەغدا و تاران.