قۆناغی یەکەمی پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی بادلیان و دێلزیان لە سۆران بەردەوامە و تا ئێستا ٩٠٪ی کارەکانی تەواو کراوە. بەپێی زانیارییەکان، پێشبینی دەکرێت پرۆژەکە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی هاووڵاتیان.بە تەواوبوونی پرۆژەکە، نزیکەی ٢ هەزار و ٥٠٠ ماڵ لە ئاوی پاک و تەندروست سوودمەند دەبن و کێشەی کەمئاوی ناوچەکە بۆ ماوەی تا ١٥ ساڵ چارەسەر دەکرێت.پرۆژەکە بە تێچووی ٨١٣ ملیۆن و ٤٥٥ هەزار دینار جێبەجێ دەکرێت و لە کارە سەرەکییەکانی دروستکردنی خەزانێکی ئاو بە قەبارەی ١٥٠٠ مەتر سێجا، ڕاکێشانی بۆریی سەرەکی بە درێژایی ٢ هەزار و ٨٠٠ مەتر، دانانی سێ غەتاس و سێ سێتی پەمپ و دروستکردنی کۆگای کۆنکرێتی پێک دێت.
لە 90%ـی پڕۆژەی ئاوی بادلیان و دێلزیان تەواو کراوە؛ کێشەی کەمئاوی تا 15 ساڵی دیکە چارەسەر دەکات
جام کوردی - قۆناغی یەکەمی پرۆژە ستراتیژییەکەی گەیاندنی ئاوی خاوێن لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرەو کۆتایی دەچێت، بە جۆرێک بە تەواوبوونی پرۆژەکە زیاتر لە دوو هەزار ماڵ بۆ ماوەی 15 ساڵ لە کێشەی کەمئاوی ڕزگاریان دەبێت.
October 04, 2026