قۆناغی یەکەمی پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی بادلیان و دێلزیان لە سۆران بەردەوامە و تا ئێستا ٩٠٪ی کارەکانی تەواو کراوە. بەپێی زانیارییەکان، پێشبینی دەکرێت پرۆژەکە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی هاووڵاتیان.بە تەواوبوونی پرۆژەکە، نزیکەی ٢ هەزار و ٥٠٠ ماڵ لە ئاوی پاک و تەندروست سوودمەند دەبن و کێشەی کەمئاوی ناوچەکە بۆ ماوەی تا ١٥ ساڵ چارەسەر دەکرێت.پرۆژەکە بە تێچووی ٨١٣ ملیۆن و ٤٥٥ هەزار دینار جێبەجێ دەکرێت و لە کارە سەرەکییەکانی دروستکردنی خەزانێکی ئاو بە قەبارەی ١٥٠٠ مەتر سێجا، ڕاکێشانی بۆریی سەرەکی بە درێژایی ٢ هەزار و ٨٠٠ مەتر، دانانی سێ غەتاس و سێ سێتی پەمپ و دروستکردنی کۆگای کۆنکرێتی پێک دێت.