ئەمشەو کاتژمێر ٩:١١، ئاگرێک لە کۆگایەک لە گەڕەکی نەورۆز، نزیک شەقامی ٤٠ مەتری هەولێر، کەوتەوە. پێنج تیمی بەرگریی شارستانی دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان لە ماوەی ١٥ خولەکدا کۆنترۆڵ کرد.بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە بە تەواوی کوژێنراوەتەوە و هیچ مەترسییەکی دیکە نییە. لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە و خەمڵاندنی قەبارەی زیانە ماددییەکان بەردەوامە.
بەرگری شارستانی هەولێر: لە 15 خولەکدا ئاگرێک لە گەڕەکی نەورۆز کۆنتڕۆڵ دەکەن
جام کوردی - ئاگر لە کۆگایەکی هەولێر کەوتەوە و بەرگری شارستانی ئاماژە بەوە دەکات ئەگەر ئاگرەکەیان بەپەلە کۆنتڕۆڵ نەکردبا کارەساتێکی گەورەی لێ دەکەوتەوە.
October 04, 2026