ئەمشەو کاتژمێر ٩:١١، ئاگرێک لە کۆگایەک لە گەڕەکی نەورۆز، نزیک شەقامی ٤٠ مەتری هەولێر، کەوتەوە. پێنج تیمی بەرگریی شارستانی دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان لە ماوەی ١٥ خولەکدا کۆنترۆڵ کرد.بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە بە تەواوی کوژێنراوەتەوە و هیچ مەترسییەکی دیکە نییە. لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە و خەمڵاندنی قەبارەی زیانە ماددییەکان بەردەوامە.