دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاندووە بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی لە دەستەی وەبەرهێنان بە ساڵێک زیندان و ١٠ ملیۆن دینار پێبژاردن سزادراوە، بەهۆی بێزارکردن و داواکاریی پارە لە کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی پرۆژەیەکی وەبەرهێنانی.هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی فەرمانگەی «یەک پەنجەرە»ی دەستەی وەبەرهێنان بە چوار ساڵ زیندان و ١٠ ملیۆن دینار پێبژاردن سزادراوە، بەهۆی سەرپێچییەکان لە پرۆژەیەکی وەبەرهێنان کە ئەو بەرپرسیاری بووە.