فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ڕایگەیاندووە پرۆژەیاسای بودجەی عێراق هێشتا نەچووەتە ئەنجوومەنی وەزیران و گفتوگۆی لەسەر نەکراوە، بەڵام بڕیارە بۆ ئەنجوومەن بنێردرێت.ئەو وتی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی کۆدەبێتەوە و دوای ئەو گفتوگۆیانە، پشکی هەرێم لە بودجە دیاری دەکرێت.سەبارەت بە پرۆسەی چەکداماڵین لە عێراقیش، فوئاد حوسێن گوتی بۆچوونی ئەمریکا پشتگیری لە سیاسەتی حکومەتی عێراقە و پێویستە پلانەکە جێبەجێ بکرێت و لایەنەکان پابەندی بڕیارەکان بن.