لە حوزەیرانی ٢٠٢٦دا سەریا سەلام، عەسائیبی ئەهلی حەق و کەتائیبی ئیمام عەلی بە فەرمی چەکەکانیان ڕادەستی حکومەتی عێراق کرد. هەروەها لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦دا، دوو گرووپی دیکە، ئەنسارولڵا ئەوفیا و کەتائیبی سەیدولشوهەدا، ئامادەیی خۆیان بۆ کۆتاییهێنان بە چالاکییە سەربازییەکان و پابەندبوون بە بڕیارەکانی دەوڵەت لەبارەی چەک ڕاگەیاند، بەڵام هێشتا هەندێک گرووپی دیکە ئامادەی ڕادەستکردنی چەکەکانیان نین.عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، گوتی حکومەت لەگەڵ دوو گرووپەکەی دیکە لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی چەکەکانیان وەک سێ گرووپەکەی پێشوو ڕادەستی دەوڵەت بکەن. ئەو جەختی کردەوە کە حکومەت هەوڵ دەدات بە لێکتێگەیشتن دۆسییەکە چارەسەر بکات و ڕێگری لە پێکدادان بکرێت.سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیاش، زەیدی ڕایگەیاندووە گفتوگۆ لەسەر چەندین دۆسیە بەردەوامە و سوپای تورکیا لە هەندێک بنکە لە ناو خاکی عێراق دەکشێتەوە.