مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، داوای لە پەرلەمانتاران کرد پەرلەمان کارا بکەنەوە و گفتوگۆکانیان لە ناو پەرلەماندا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بەردەوام بکەن.بارزانی گوتی کاراکردنەوەی پەرلەمان بەرپرسیاریەتییەکی نیشتیمانییە و لایەنە سیاسییەکان دەبێت وەفادارییان بە دەنگی خەڵک هەبێت. نزیکەی دوو ساڵە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان کراوە، بەڵام تاکو ئێستا تەنها یەک دانیشتن بەڕێوەچووە و سەرۆکایەتیی پەرلەمان و کابینەی نوێ هێشتا پێکنەهێنراون.