سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە پشکی هەرێم لە بودجەی عێراقی ساڵی ٢٠٢٧دا ١٣ تریلیۆن و ٧٩٩ ملیار دینار دیاری کراوە؛ ١٣ تریلیۆن و ٣٠٠ ملیار دینار بۆ مووچە و خەرجییەکان و ٤٩٩ ملیار دینار بۆ وەبەرهێنانە.سەرچاوەکە گوتی ئەم بڕە تەنانەت پێداویستییە ساڵانەی هەرێم بۆ مووچە و خانەنشینی و شایستەکانیش پڕ ناکاتەوە، چونکە هەرێم نزیکەی ١٤ تریلیۆن و ٣٢٩ ملیار دینار پێویستی هەیە. لەبەر ئەمە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم ئەمشەو دەچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆ لەسەر گۆڕینی پشکەکە؛ بەرپرسانی دارایی عێراقیش گوتوویانە گۆڕانکارییەکە پێویستی بە ڕێککەوتنی شاندە سیاسییەکانی هەردوو حکومەت هەیە.
بەراورد بە ساڵی 2024 پشکی کوردستان لە بودجەی عێراق 34% کەم کراوەتەوە
جام کوردی - ساڵی 2024 پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق 20 تریلیۆن و 910 ملیار دینار بوو، بەڵام بۆ ساڵی 2027 ئەم بڕە بۆ 13 تریلیۆن و 799 ملیار دینار کەمکراوەتەوە، بەم پێیەش هەرچەندە قەبارەی بودجەی عێراق بەنزیکەیی هەمان بڕی 2024 ـە و لەسەرووی 217 تریلیۆن دینارە، کەچی پشکی کوردستان لە بودجەکەدا 34% کەم کراوەتەوە، لەسەر ئەم بابەتەش ئەمشەو شاندێکی باڵای کوردستان دەگاتە بەغدا.
October 06, 2026