ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بڕیاری ژمارە ٥٤٤دا نرخی دۆلاری دیاری کردووە؛ ١٥٠٠ دینار بۆ کڕین لە وەزارەتی دارایی، ١٥١٠ دینار بۆ فرۆشتن بە بانکەکان و ١٥٢٠ دینار بۆ فرۆشتن بە هاووڵاتیان. بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن.بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاندووە بەهۆی گۆڕانی نرخی دراو، چاودێریی بازاڕ چڕتر دەکرێت و ئەو کاڵایانەی پێش ٧ی تشرینی یەکەم هاتوون، نابێت بەهۆی نرخی نوێی دۆلار گران بکرێن. بەپێی بەرپرسان، کاڵا و خۆراک لە بازاڕ و کۆگاکاندا بەردەستە و مەترسیی کەمیی خۆراک نییە.بۆ سەرپێچی، سزای دارایی لە ٥٠ هەزار تا ٥ ملیۆن دینار، داخستنی شوێن لە ٣ تا ١٠ ڕۆژ و لە حاڵەتی دووبارەکردنەوە یان سەرپێچیی گەورە، ناردنی پەڕاوی کەیسەکە بۆ دادگا دانراوە. هاووڵاتیان دەتوانن سکاڵا لەسەر گرانیی ناحەق لەم ژمارانە بکەن: هەولێر 07508918488 / 07508918489، سلێمانی 07708677777، دهۆک 07503188661.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی: هەر شوێنێک نرخی کاڵاکان گران بکات سزا دەدرێت
جام کوردی - گۆڕینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار مەترسیی گرانبوونی کاڵا و شتومەکی لە بازاڕ دروست کردووە، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی دەڵێت: هەر کەس نرخی کاڵا گران بکات سزا دەدرێت.
October 07, 2026