پەیوەندییە ستراتیژییەکان بەردەوام دەبێت

سەرۆککۆماری ئێران لەو گفتوگۆیەدا، وێڕای ئاماژەدان بە گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی تاران و مۆسکۆ، جەختی لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی پەیماننامەی هاوبەشی ستراتیژی نێوان دوو وڵات کردەوە. پوتینیش بە ئاماژەدان بە هەلومەرجی هەستیاری ناوچەکە، جەختی کردەوە کە ئەو هاوکارییە ستراتیژییانە سەرەڕای هەموو گۆڕانکارییەکان، بەردەوام دەبێت.

ستایشی بەرگریی مێژوویی گەلی ئێران

یەکێک لە تەوەرە گرنگەکانی دیکەی ئەم گفتوگۆیە، ستایشی پوتین بوو بۆ گەلی ئێران. سەرۆکی ڕووسیا بە ئاماژەدان بە "بەرگرییە مێژوویی و حەماسییەکەی گەلی ئێران" بەرامبەر بە دەستدرێژییەکان، ڕایگەیاند کە ئازایەتیی ئێران لە ئاستی جیهاندا بووەتە مایەی سەرنج و ستایش.

لە کۆتایی پەیوەندییەکەدا، ڤلادیمیر پوتین سڵاوی گەرم و باشترین ئاواتەکانی خۆی ئاراستەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسێنی خامنەیی کرد و جارێکی دیکە جەختی لەسەر گرنگیی پەیوەندییە نزیکەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ کردەوە.