سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە هەموو ڕێکارەکانی لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول و خەرجکردنی پارەکە لەلایەن بەغداوە تەواو کراوە و وردبینی لیستەکەش دوای نیوەڕۆ کۆتایی پێ هاتووە، بەڵام بەهۆی کۆتایی هاتنی کاتی دەوام، پارەکە ئەمڕۆ خەرج نەکراوە.بەپێی زانیارییەکان، نووسراوی خەرجکردنی پارەکە ئامادە کراوە و بڕیارە سبەی مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکرێت. هەروەها وەک مانگەکانی پێشوو، بڕی ١٢٠ ملیار دینار لە پارەی مووچەکە لەلایەن بەغداوە لێ دەبڕدرێت.تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ڕۆژی ٥ی تشرینی یەکەم لیستی مووچەی ئەیلوولی رادەستی وەزارەتی داراییی عێراق کردبوو.
وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول تەواوکرا
جام کوردی - سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواو بووە و سبەی پارەکە خەرج دەکرێت.
October 07, 2026