لە ڕاگەیەنراوی هاوبەشی وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان و کارەبا هاتووە، لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ئەمڕۆوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، کۆمپانیای داناگاز قۆناغی دووەمی چاکسازییەکەی دەست پێدەکات و هەناردەی غاز لە ٥٢٠ ملیۆن پێ سێجا بۆ ٢٦٠ ملیۆن پێ سێجا کەم دەکات.بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، کەمبوونەوەی هەناردەی غاز بە نیوە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ١٠٧٠ مێگاوات لە بەرهەمهێنانی کارەبا. هەردوو وەزارەتەکە دڵنیاییان داوە لە ماوەی ئەم چوار ڕۆژەدا هەموو هەوڵێک دەدەن کاریگەرییەکە لەسەر کاتەکانی پێدانی کارەبا کەمترین ئاست بێت.هەروەها وەزارەتەکان جەختیان کردووەتەوە کە ئەم کەمبوونەوەیە کاریگەری لەسەر دابینکردنی غازی شلی ماڵان نابێت.