پەرلەمانی عێراق چاوەڕوانی سیڤیی کاندیدەکانی نۆ وەزارەتە، لەگەڵ زیادکردنی سێ وەزارەتی گەشتوگوزار، ژیریی دەستکرد و کاروباری دەوڵەت بۆ کابینەی عەلی زەیدی. بڕیارە سیڤیی کاندیدەکان یەکشەممە بنێردرێن و دووشەممە پەرلەمان بۆ دەنگدان کۆببێتەوە.کاندیدە شیعەکان بۆ پۆستەکانی ناوخۆ، خوێندنی باڵا، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لاوان و وەرزش، ژیریی دەستکرد و گەشتوگوزار دیاریکراون. لە پشکی سوننەکانیشدا کاندیدەکانی بەرگری، پلاندانان و ڕۆشنبیری، لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران، ناوبراون.پارتی دیموکراتی کوردستان بەنگین ڕێکانی بۆ جێگری سەرۆکوەزیران و ڕێباز حەملان بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پێشنیار کردووە. هەروەها بڕیارە وەزارەتی کاروباری دەوڵەت بۆ پشکی تورکمان و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بۆ پشکی کریستیان دیاری بکرێت، بەڵام هێشتا گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بەردەوامە.