پەرلەمانی عێراق چاوەڕوانی سیڤیی کاندیدەکانی نۆ وەزارەتە، لەگەڵ زیادکردنی سێ وەزارەتی گەشتوگوزار، ژیریی دەستکرد و کاروباری دەوڵەت بۆ کابینەی عەلی زەیدی. بڕیارە سیڤیی کاندیدەکان یەکشەممە بنێردرێن و دووشەممە پەرلەمان بۆ دەنگدان کۆببێتەوە.کاندیدە شیعەکان بۆ پۆستەکانی ناوخۆ، خوێندنی باڵا، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لاوان و وەرزش، ژیریی دەستکرد و گەشتوگوزار دیاریکراون. لە پشکی سوننەکانیشدا کاندیدەکانی بەرگری، پلاندانان و ڕۆشنبیری، لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران، ناوبراون.پارتی دیموکراتی کوردستان بەنگین ڕێکانی بۆ جێگری سەرۆکوەزیران و ڕێباز حەملان بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پێشنیار کردووە. هەروەها بڕیارە وەزارەتی کاروباری دەوڵەت بۆ پشکی تورکمان و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بۆ پشکی کریستیان دیاری بکرێت، بەڵام هێشتا گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بەردەوامە.
سێ وەزارەتی دیکە بۆ کابینەکەی زەیدی زیاد دەکرێن
جام کوردی - لە کاتێکدا پەرلەمانی عێراق خۆی بۆ دانیشتنی دەنگدان لەسەر کابینەی حکوومەت لە رۆژی دووشەممەدا ئامادە دەکات، بڕیار دراوە سێ وەزارەتی نوێ بۆ کابینەکەی عەلی زەیدی زیاد بکرێن، هاوکات ناوی زۆربەی کاندیدانی لایەنە سەرەکییەکانی شیعە، سوننە، کورد و پێکهاتەکانی دیکە یەکلا کراونەتەوە.
October 09, 2026