هێزە ئەمنییەکان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكانیان چڕتر کردووەتەوە. بەپێی بڕیارەکە، لە شەواندا مەفرەزەی تایبەت دادەمەزرێن و لە دوای سەری ساڵەوە، ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكانەکان کە کۆدی پێویستیان وەرنەگرتبێت، مۆڵەتی بەکارهێنانیان لە شەقامەکان نابێت.بەپێی زانیارییە ئەمنییەکان، ئۆتۆمبێلەکانی جام ڕەش، ئەوانەی چەکی بێمۆڵەتیان تێدایە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە شەوان پێشبڕکێی تیژڕەویی و دریفت ئەنجام دەدەن، یان لە ڕیزی بەنزین جێدەهێڵدرێن، لە ئامانجی ئەم هەڵمەتەدان. هەروەها ئۆتۆمبێلەکانی کۆدی ئاسایشیان وەرگرتووە، بەڵام مەرجەکان جێبەجێ ناکەن یان پابەندی ڕێنماییەکانی سەلامەتیی هاتووچۆ نین، دەکرێت دەستبەسەر بکرێن.تەنها لە شاری سلێمانی، شەوانە ٦ مەفرەزەی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان لە شوێنە جیاوازەکان دادەمەزرێن بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەم ئۆتۆمبێلانە و ئەو ماتۆڕسکیلەش کە دەبنە هۆی بێزاری و هەراسانکردنی هاووڵاتییان.