د. فازڵ نەبی، وەکیلی پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، دەڵێت پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی لە ١٤.١٤٪ بۆ ١٢.٦٧٪ کەم کراوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە خەرجییە ڕاستەقینەکانی بودجەدا حیسابی بۆ نەکراوە. بە گوتەی ئەو، چەندین بڕگەش بە ناوی خەرجیی سیادی زیاد کراون، لە کاتێکدا بە بڕوای ئەو لە بنەڕەتدا خەرجیی سیادی نین.نەبی ڕوونی کردووەتەوە لە کۆی ٢١٧ تریلیۆن دیناری بودجەی خەمڵێنراوی عێراق، تەنها ١٣ تریلیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە. بە گوتەی ئەو، ناردنی ئەو بڕە پارەیەش بە مەرجی ڕادەستکردنی ڕۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت و گەڕاندنەوەی هەموو داهاتە گومرگی و باجییەکان بۆ بەغدا بەستراوەتەوە؛ لە حاڵەتی پابەندنەبوونیشدا، پشکی هەرێم کەم دەکرێتەوە.وەکیلی پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق پێی وایە سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان پێویستە مەترسییەکانی ناو پرۆژەیاسای بودجە بخاتە ڕوو و فشار بخاتە سەر دەسەڵاتدارانی بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
هەرێمی كوردستان "كارەساتبار" دەبێت
جام کوردی - بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق هۆشداریی دەدات لەوەی ئەگەر پرۆژەیاسای بودجەی 2027، بەو شێوەیەی ئێستا لە پەرلەمان پەسەند بكرێت، ئەوا بۆ هەرێمی كوردستان "كارەساتبار" دەبێت.
October 10, 2026