بڕی ٨٣٥ ملیار و ٥٥٣ ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم لە بانکی ناوەندیی عێراق، بەڵام بەهۆی تەواوبوونی کاتی دەوام، پارەکە لە هەمان ڕۆژدا ڕانەکێشراوە.بەپێی زانیارییەکان، تیمێکی وەزارەتی دارایی پارەکە وەردەگرێت و بۆ بانکەکان دەنێرێت؛ پاش تەواوبوونی ڕێکارەکان، دابەشکردنی مووچە بە شێوەی کاش و دیجیتاڵی دەست پێدەکات. پرۆسەی دابەشکردن چوار ڕۆژ دەخایەنێت و بە مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دەست پێدەکات.وەزارەتی دارایی و تیمی هەژماری من داوا لە مووچەخۆران دەکەن تا نیوەڕۆی ڕۆژی دەستپێکردنی دابەشکردن سەردانی بانک و ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە نەکەن و چاوەڕێی نامەی مۆبایل بن، چونکە پێش ئەو کاتە پارەکە ناخرێتە سەر هەژمارەکان.لە لایەکی دیکەوە، بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی عێراق ئەم مانگەش ١٢٠ ملیار دیناری لە داهاتی نانەوتی هەرێم بڕیوە. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم گوتوویەتی پارەی پێویست کۆکراوەتەوە و کێشەیەک لە دابەشکردنی مووچە دروست نابێت.
سبەی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت
جام کوردی - بەهۆی ئەوەی هێشتا وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان پارەی مووچەی مانگی نۆی بە کاش وەرنەگرتووە، سبەی دابەشکردنی مووچە لە نیوەڕۆوە دەستپێدەکات.
October 10, 2026